پرۆژەیاسای بودجەی عێراق رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانکرا

عێراق 22/02/2021

Alternate Text

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانکرد، ئەمەش لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی لەبارەی پشکی هەرێم لەو پرۆژەیاسادا نەگەیشتوون بە ریککەوتن.

ئەمرۆ دووشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە BMC رایگەیاند:" هەرچەندە ئاگاداری هەواڵی رادەستکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق بەسەرۆکایەتی پەرلەمان نیم، بەڵام ئەگەر واشبێت ئەوە کاریگەری لەسەر ئەو بڕگانە نابێت کە تایبەتن بە پشکی هەرێم، ئێمە تاوەکو ئێستا چاوەڕێی وەڵامی لایەنە شیعەکانین و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا وەڵامی کۆتاییمان لەبارەی هەلوێستی خۆیانمان پێ بڵین".

ناوبراو راشیگەیاند:" هەرچەندە دەوترێت رۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیج وادەیەک دیاری نەکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا