"تورکیا دەیەوێت کەرکوک و موسڵ داگیربکات"

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 22/02/2021

Alternate Text

ئەندامێکی هاوپەیمانێتی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدات لەبارەی خواستی تورکیا بۆ داگیرکردنی پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، محەمەد شەبەکی، ئەندامی هاوپەیمانێتی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی مەعلومەی عێراقی رایگەیاندووە:" سەرباری ئەوەی هێزەکانی پەکەکە لە سنوری شنگال نەماون، بەڵام تورکیا دەیەوێت ئەوە بکات بە بیانوو تا سنورەکە داگیربکات".

وتیشی "ئەم هەوڵەی تورکیا هەرچەندە دوورخایەنە، بەڵام لە ئێستاوە کار دەکات بۆ ئەوەی پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ داگیربکات، بەو کارەشی تاکە دەروازەی سنوری موسڵ لەگەڵ تورکیا دەگرێت بەمەش فشاری دەخاتە سەر عێراق".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا