کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: زیاتر لە ٢٠٠ حزب بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن

عێراق 23/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی ئەو لایەنانەی ئاشکرکرد کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەمدا دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند" بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، ٣٠ هاوپەیمانێتی و ٢٤٩ حزبی سیاسی ناوی خۆیان تۆمارکردووە".
ئەوەش هاتووە:" ٥٦ حزبی دیکە لە میانەی بەڕێکردنی رێککارەکانی دامەزراندندان و خۆیان تۆماردەکەن، هەروەها پێداچوونەوە بە داواکاری ٨٦ حزبیشدا دەکرێت کە داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ ناو تۆمارکردن".
لەبارەی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی کە تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە بۆ دەنگدان، رایگەیاند:" تا ئێستا لە عێراق ٩١٥ هەزار و ٣٦٠ کەس تۆماری دەنگدانییان نوێکردووەتەوە و دواش دەکەن هاوڵاتیان رێککارەکانی نوێکردنەوەی داتاکانیان دەستپێبکەن بەر لە وادەی هەڵبژاردنەکان".
ئەمە لە کاتێکدایە وا بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا