میرە عەلی گۆرانییەک بۆ سعودیە دەڵێت

هەمەرەنگ 23/02/2021

Alternate Text

میرە عەلی، هونەرمەندی لاوی کورد ئاشکرایدەکات کە لەلایەن ژمارەیەک کەسایەتی سعودییەوە داوایلێکراوە گۆرانییەک بۆ وڵاتەکەیان بڵێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، میرە عەلی، هونەرمەندی لاوی کورد لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە:" کارێکی نوێ بۆ وڵاتی سعودیە بەرهەم دەهێنم و یەکێک دەبێت لە کارە هەرە جیاوازەکانم".

هەرچەندە ئەو هونەرمەندە هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو گۆرانییە بڵاونەکردووەتەوە کە چاوەڕوان دەکرێت بۆ دەوڵەتی سعودیە بیڵێتەوە، بەڵام لەسەر یەکێک لە ستۆرییەکانی نوسیویەتی"چاوەڕێی کارێکی مێژۆیی بن بۆ دەوڵەتی سعودیە".

میرە چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خاوەنی زیاتر ٢٥١ هەزار "فۆلۆوەرس"ە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا