یۆنان لەبارەی ئایاسۆفیا داوایەک لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات

جیهان 24/02/2021

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی یۆنان داوا دەکات توکیا کۆمەڵەی ئایاسۆفیا بکاتەوە بە مۆزەخانە، کە ساڵی رابردوو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە کرا بە مزگەوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، نیکۆس دیندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان لە وتارێکدا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند:"پێویستە هەموو وڵاتان رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و بەبێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە تایبەت یونسکۆ شوێنەوارە مێژووییەکان نەگۆڕن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" گۆڕینی شوێنەوارێکی وەک ئایاسۆفیا لە ئیستانبول لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت دژ بە لێکتێگەیشتنەکانی رێزگرتنە لە شوێنەوارە رۆشنبیری و مێژووییەکان و داوا دەکەین بگەڕێندرێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی".
شایەنی باسە، لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی دەوڵەتی تورکیا (بەرزترین دادگای ئیدارییە لە تورکیا) بڕیارێکی ساڵی ١٩٣٤ی تایبەت بە گۆڕینی ئایاسۆفیا بۆ مۆزەخانە هەڵوەشاندەوە، پاشانیش بە پێی بڕیارێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئەو وڵاتە جارێکی دیکە مۆزەخانەکە کرایەوە بە مزکەوت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا