کۆرۆنا خۆی دەگەیەنێتە باخچەیەکی ئاژەڵان

هەمەرەنگ 27/02/2021

Alternate Text

لە باخچەیەکی ئاژەڵان لە کۆماری چیک، کۆرۆنا لەناو ئاژەڵەکاندا بڵاوبووەتەوە و بەهۆیە دوو شێر و گۆریلایەک دەناڵێنن.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری باخچەکە کە دەکەوێتە شاری پراگ لە وڵاتەکەدا، رایگەیاند کە دەکرێ ئەو ئاژەڵانە کە لە دوو شێری ئاسیایی و گۆریلایەک پێکهاتوون لە کارمەندانی ناو باخچەکەوە توشبووبن.

وتیشی کە نیشانەی سەرما و کۆکە لە شێرەکاندا پەیدا بووە و هەروەها گۆریلاکە کە تەمەنی ٣٠ ساڵە بەهۆی کەمی خواستی خواردن و هیلاکیەوە دەناڵێنێت.

روونیشیکردەوە کە پشکنین بۆ ئاژەڵەکانی ناو باخچەکە دەکرێت تا بزانن توشبووی دیکە هەیە، هەروەها پشكنینیش بۆ ئەو سێ ئاژەڵە دەکرێ تا ئاشکرابێت کە توشبووی کام جۆرەی کۆرۆنان.

پێشتریش لە دوو باخچەی دیکە لە ئەمریکا و بەرشەلۆنە چەند ئاژەڵێک تووشی کۆرۆنا ببوون، بەڵام نیشانەکانیان سوک بوو و کاریگەرییەکی وای نەبوو لەسەریان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا