سێ کەس لەباکوری شاری بەغداد دوای ئەوەی
دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر منداڵێک، دەیکوژن و تەرمەکەی جێ دەهێڵن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شوبات، میدیا
عێراقییەکان رایانگەیاندووە:" هێزە ئەمنییە نیشتیمانییەکانی بەغدا سێ کەسیان
بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن چوار ساڵان و دواتر کوشتنی دەستگیرکردووە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" لەدوای سێ
کاتژمێر لەرووداوەکە هێزە ئەمنییەکان تەرمی کچەکەیان لە گەڕەکێکی باکوری بەغداد
دۆزیوەتەوە، تۆمەتبارەکانیش لەدوای داننانیان بە تاوانەکانیاندا دۆسیەکەیان رەوانەی
دادگای لێکۆڵینەوە کراوە".