پزیشکێکی روسی هەڵەیەکی مەترسیداری چەند
پزیشکێک لەکاتی چارەسەری کۆرۆنای گۆڕاودا ئاشکرا دەکات، کە بووەتە هۆی مردنی چەندین کەس.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئادار، ئەلێکساندەر
میاسنیکوف، پزیشک و پێشکەشکاری رووسی رایگەیاندووە:" پێویستە پزیشکان لەکاتی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کۆرۆنای گۆڕاودا وریابن، لەبەر ئەوەی چارەسەری
هەردوو ڤایرۆسەکە جیاوازە و رێگەی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ چارەسەرکردن".
هاوکات راشیگەیاندووە:" چەندین حاڵەتی مردن بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەرێکی هەڵە بۆ نەخۆشەکان
تۆمارکراوە".