میری کوەیت رەوانەی ئەمریکا کرا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 04/03/2021

Alternate Text

بۆ ئەنجامدانی چەند پشکنینێک و وەرگرتنی چارەسەر، نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، رەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا.

ئاژانسە هەواڵیەکانی کوەیت رایانگەیاندووە، میری وڵاتەکە بۆ وەرگرتنی چەند پشکنین و چارەسەرێک رەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کراوە، لە هەمانکاتدا دڵنیاییشیان دا لەسەر تەندروستی میری کوەیت و رایانگەیاند لە تەندروستییەکی باشدایە.

نزیکەی پێنج مانگ دەبێت کە میر نەواف وەکو میری نوێیی وڵاتی کوەیت دیاریکراوە، هەر دوێنێش حکومەتی نوێی وڵاتەکە لەبەردەم کەسی یەکەمی وڵاتدا سوێندی یاسایی خوارد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا