لە میانی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق، عەدنان
درجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق درێسی ژمارە ٢ی هەڵبژاردەکەی بەخشییە پاپا.
ماڵپەڕی "ئەلبەیان"ی ئیماڕاتی بڵاویکردووەتەوە:"
بەمەبەستی پێشوازیکردن و پشتگیری گەنجان و ئەستێرەکانی تۆپی پێی عێراق لە پاپای
ڤاتیکان، لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقەوە درێسی ژمارە ٢ی هەڵبژاردەی عێراق کە
ناوی پاپای لەسەر نوسراوە، بەخشرایە پاپا فرانسیس".
هاوکات عەدنان درجال ئاشکراشیکردووە:" پاپا گرنگی
پاڵپشتیکردنی گەنجان و فەراهەمکردنی کەشێکی گونجاو یارییە وەزشییەکان بە گشتی و
تۆپی پێ بە تایبەتی دووپاتکردەوە، لەبەر ئەوەی ئەو یارییە هەڵگری پەیامە مرۆییە
بەبەهاکانە".