ژمارەیەک توێژەری ئەمریکا ئاشکرایانکردووە، کوتانی ڤاکسینی مۆدێرنا رەنگە ببێتە هۆی هەوکردنی پێست.
بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە کەناڵی "RT"
روسی بڵاویکردووەتەوە:" پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لەسەر ١٢ کەس، هەندێکیان
پاش ١٠ رۆژ لە بەکارهێنانی ژەمی یەکەمی پێکوتەی مۆدێردنا کۆمەڵێک لێککەوتەی دیکەیان
لێبەدەرکەوت، لەوانەش هەوکردنی پێست لە شوێنی کوتانی ڤاکسینەکە".
ئاماژە بەوەشکراوە:" پزیشکەکان توانییان
ئەو کەسانە بە بەکارهێنانی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە رازی بکەن، هەندێکیان پاش
بەکارهێنانی ژەمی دووەمی پێکوتەکە جارێکی دیکە ئەو نیشانانەیان لێبەدەرکەوتەوە.