ئەمڕۆ دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ
بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەستیپێکردووە و وابڕیارە کاتژمێر هەشتی ئێوارە دەنگدانی یانەکە کۆتایی پێبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئازار، پێگەی" RT"
روسی رایگەیاندووە:" لە کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ دەنگدانی یانەی بەرشەلۆنە
بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ یانەکە دەستیپێکردووە و وابڕیارە کاتژمێر هەشت
دەنگدانی یانەکە کۆتایبێت و سەرۆکێکی نوێ دیاریبکرێت".
ئەوەش راگەیەندراوە:" هەریەکە لە ( وان لابۆرتا، تۆنی فریشا، فیکتۆر فۆنت) لە هەڵبژاردنەکە پاڵێوراون بۆ
وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:' وان لاپۆرتا بە
هاوڕێیەکی باشی میسی هەژمار دەکرێت و پێشبینی دەکرێت بە هەڵبژاردنی لاپۆرتا بۆ
وەرگرتنی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسیش یانەکە جێنەهێڵێت و
بمێنێتەوە".