بۆ پیاوان...سودێکی دیکەی حەبی ڤیاگرا کە تا ئێستا نەتزانیوە

تەندروستی 24/03/2021

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی سەلماندوییەتی، خواردنی حەبی ڤیاگرا لەلایەن پیاوانەوە تەمەن درێژتریان دەکات و ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مەترسیدار کەمدەکاتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە سایتی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە:" پزیشکان حەبی ڤیاگرایان لەسەر ئەو پیاوانە تاقیکردووەتەوە کە توشی حاڵەتی(ئەستوربوونی شاخوێنبەر)کە حاڵەتێکە بەهۆی کەڵەکەبوونی چەوری لە خوێنبەرەکاندا دروست دەبێت، بوون، بۆیان دەرکەوت، نەک تەنها ئەگەری مانەوەیان لە ژیان زیاتر بوو ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵیان زۆر کەم بووەوە".

هەرچەندە پزیشکان دەڵێن:"تا ئێستا نەگەیشتوون بەو بەڵگەیەی کە ڤیاگرا چارەسەری ئەو حاڵەتە دەکات کە لەسەرەوە باسکراوە، بەڵام هیوا هەیە لە داهاتوودا گفتوگۆی ئەوە هەیە بکرێتە بەشێك لە چارەسەرییەکانی ئەو حاڵەتە تەندروستییە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا