هەڵوێستی مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی داخستنی قوتابخانەکانەوە

کوردستان 25/03/2021

Alternate Text

ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی فەڕمی نییە لەلایەن ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی سەبارەت بە داخستنی دەرگای قوتابخانەکان".

عوسمان گوڵپی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە لێدوانێکیدا بە BMCراگەیاند:"پێمان وایە ڕێوشوێنەکانی کۆرۆنا جێی پرسیارن، چونکە رێگە دەدرێت  بە ئەنجامدانی  چەندین کۆڕ و کۆبونەوە و چەندان رێپێوانی گشتی بەڕێوەچووە، بەڵام بۆ رێگریکردن لە تەشەنە کردنی کۆرۆنا تەنیا دەرگای قوتابخانەکان دادەخرێت".

باسیلەوەشکرد:"ئەوەی لە ئێستادا ناوی لێنراوە پڕۆسەی خوێندن، پڕۆسەی خوێندن نییە و بەڵکو تێپەڕاندنی خوێندنە". 
ئاماژەی بەوەشدا:" پێویستمان بە پلانێکی تۆکمەیە لەلایەن حکومەتەوە  بۆ سیستەمی پەروەردە، چونکە ماوەی پێنج ساڵە دۆخی پەروەردە لە مەترسیدایە و لە ئێستادا بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان رەوشی پەروەردە باش نابێت و داخستنیشی کاریگەری لەسەر ئەو رەوشە نییە".
راشیگەیاند:"پێویستە وەزارەتی پەروەردە و لیژنەکانی خوێندی باڵا لە پەرلەمان،کاری جدی بکەن بۆ خستنەوە پەروەردە بۆ سەر رێچکەی دروستی خۆی". 
لە بارەی هەڵوێستی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە سەبارەت بە داخستنی دەرگای قوتابخانەکان رایگەیاند:" تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی فەڕمی نییە لەلایەن ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی سەبارەت بە داخستنی دەرگای قوتابخانەکان،بەڵام لە ئەگەری مەترسیداربوونی دۆخەکە تەندروستی مامۆستا وخوێندکارانمان لە پڕۆسەی خوێندن بەلاوە گرنگترە". 

ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتی مامۆستان ڕایگەیاند تەنیا لە پشووی نەورۆزدا سێ مامۆستا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە ولە پێناو تەندروستی  خوێندکاران و مامۆستایان  پێشنیاری درێژکردنەوەی پشووی قوتابخانەکەن کراوە . 


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا