بەیانی ئەمڕۆ کرێکارێکی تەمەن ٣١ ساڵان بە ناوی "ئارام سالار" لە یەکێک لە کارگەکانی تانجەڕۆ لەکاتی کارکردنیدا گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١، سالار نەجم، باوکی ئەو کەنجەی گیانیلەدەستداوە بە BMC راگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ کوڕەکەم لە
شوێنی کارەکەی خۆی لە تانجەڕۆ ئامێری بەرزکەرەوە بەری کەوتووە و بەهۆیەوە
گیانیلەدەستداو".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" کوڕەکەم لەدایکبووی ساڵی
١٩٩٠ و پێشتر خێزاندار بووە، بەڵام لە خێزانەکەی جیاببوەوە ".