بی ئێم سی نوێترین زانیارییەکان لەسەر دەنگدان بۆ بودجە ئاشکرا دەکات

عێراق 28/03/2021

Alternate Text

BMC لەزاری پەرلەمانتارانەوە نوێترین زانیارییەکانی پەیوەست بە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق و دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ئازار، د. رێبوار کەریم، ئەندامی لیستی هیوا لە پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە بۆ رێککەوتن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچونی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە".

ئەوەشی راگەیاند:" لە پڕۆژە یاساکەدا ئەوەی پەیوەستە بە لیژنەی داراییەوە کۆتایی هاتووە، بەڵام رێککەوتنی کۆتایی لایەنە سیاسییەکان ماوە لەسەری".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا