ناوی ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی راگەیەندرا

عێراق 29/03/2021

Alternate Text

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ناوی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی عێراقی راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئازار، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا ناوی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی-ان راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، پۆستی سەرۆک و جێگر و ئەندامان بەم شێوەیە پڕکردراوەتەوە:

١- دادوەر جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی.
٢-دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆکی دادگای تاوانی ئەنبار، جێگری سەرۆکی دادگا.
٣- دادوەر غالب عامر، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی واست، ئەندامی هەمیشیەیی.
٤- دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف، ئەندامی هەمیشەیی.
٥- دادوەر ئەیوب عەباس، ئەندامی دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی هەمیشەیی.
٦- دادوەر حەیدەر عەلی نووری، سەرپەرشتیاری دادوەری دەبێتە ئەندامی هەمیشەیی.
٧- دادوەر خەلەف ئەحمەد، ئەندامی دەستەی تێهەڵچوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سەلاحەددین، ئەندامی هەمیشەیی.
٨- دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دهۆک، ئەندامی هەمیشەیی.
٩- دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئەندامی هەمیشەیی.

وەک لە راگەیێندراوکەدا هاتووە، ئەندامە یەدەگەکانی دادگاکە بریتین لە:

١٠-  دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەسرە، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.
١١- دادوەر خالد تەها، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرخ، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.
١٢- دادوەر مونز ئیبراهیم، ئەندامی دادگەی پێداچوونەوە، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.
١٣- دادوەر تاهر سلێمان، سەرۆکی دادگەی نێوجەوانانی دهۆک، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا