لیڤەرپوول بۆ بەدەستهێنانی یاریزانێک رکابەرییەتی بەرشەلۆنە دەکات

وەرزش 31/03/2021

Alternate Text

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ بەدەستهێنانی "ممفلیس دیبای"ی هۆڵەندی رکابەرییەتی یانەی بەرشەلۆنە دەکات بۆ ئەوەی لە هاوینی ٢٠٢١ بیهێنێتە ریزەکانی یانەکە.

رۆژنامەی "لیڤەرپوول ئیکۆ"ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە:" بەرپرسانی لیڤەرپوول سەبارەت بە گەڕانەوەی ممفیس دیبای چاوەڕێی هەڵوێستی یاریزانەکە دەکەن، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ بکات".

هاوکات، ئەو یاریزانە لەسەر داوای رۆناڵد گۆمان، راهێنەری هونەری بەرشەلۆنە بووەتە ئامانجێکی گرنگی یانەکە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا