ئەساڵە نەسری، هونەرمەندی ناسراوی سوری لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا باس لە خراپی دۆخی دەروونی دەکات، لەدوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی.
ئەساڵە، لە چاوپێکەوتنەکەیدا باسلەوەدەکات:" لەدوای جیابووەنەوە لە هاوسەرەکەی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتینکردن، دۆخی دەروونیم زۆر خراپ بووە، هەمیشە ئازارێکی زۆری سەرم هەبوو، لەژێر چاودێری سێ پزیشکی دەروونی چارەسەری خەمۆکیم وەردەگرت".
باسیلەوەشکرد:" لە ئێستادا دۆخم زۆر باش بووە و هەموو شت ئاسایی بووەتەوە".