ڤیدیۆ.. زمانی هێندە درێژە دەگاتەوە ناوچەوانی

هەمەرەنگ 01/04/2021

Alternate Text

پیاوێکی هیندی لە ناو وڵاتەکەیدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە، ئەویش بەهۆی توانا سەرنجڕاکێشەکەی.

یاگیا باهادور پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵی هیندیە، ئەو تواناییەکی سەرنجڕاکێشی هەیە کە دەتوانێ زمانی بگەیەنێتە سەرو و لوتی و بۆ سەر ناوچەوانی.

هۆکاری ئەم توانایەی یاگیان بۆ دوو تایبەتمەندی جەستەی دەگەرێتەوە، ئەو خاوەنی شەویلگەیەکی نەرمە کە توانای هەندێ جوڵەی هەیە بۆ کەسانی کە مەحاڵە، هەروەها خاوەنی زمانێکی درێژیشە کە پێکەوە وا دەکەن خاوەنی توانە سەیرەکەی بێت.

پێشتر ئەو رایگەیاندووە کە خاوەنی درێژتری زمانە لە جیهاندا و خواستی هەیە لە کتێبی گینیسی تۆمارەکانی جیهان ناوی تۆماربکرێت وەک خاوەنی درێژترین زمان.

لە لێدوانێکدا یاگیا وتبوی کە سەرباری ئەوەی لە ناو وڵاتەکەیدا بەناوبانگە بەڵام منداڵان لێی دەترسن و حەز بە بینینی ناکەن، سەرباری ئەمانەش ئەو شێوەی خۆی لاپەسەندە و کێشەی لەگەڵ شێوەی خۆیدا نییە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا