سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی: رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێتە هۆی پێشکەوتنی زانکۆکان

کوردستان 01/04/2021

Alternate Text

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ستایشی رۆڵی قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی شانی هەرێم کردووە و رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادی بە هۆکاری پێشکەوتنی زانکۆکان داناوە.

ئەمشەو پێنجشەممە ١ی نیسان، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بڵاوکراوەیەکی بڵواکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:" سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەستخۆشی لە قوباد تاڵەبانی دەکات کە سەرۆکایەتی شاندی هەرێمی کرد و رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێتە هۆکاری پێشکەوتن و گەشەسەندنی زانکۆکان لە هەموو رووەکانەوە".

دەقی بڵاوکراوەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێامانی....

بەبۆنەی پەسەندكردنی یاسای بودجەی 2021 ی عیراق و جێگیركردنی پشكی كورد لەو یاسایەداو دەستەبەركردنی مافە داراییەكانی هەرێم، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم گەلی عیراق و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین. هیوادارین پەسەندكردنی بودجە ببێتە مایەی باشتركردنی دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان و باشكردنی گوزەرانی خەڵك و دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر و ئارامتر بۆ هاووڵاتییان ، گومانی تێدانییە باشبوونی دۆخی دارایی كاریگەری راستەوخۆی لەسەر كاروباری دەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەبێت، بەتایبەت رۆڵی گرنگی دەبێت بۆ سەر زانكۆكان كە دەبێتە هۆی زیاتر گەشەسەندن و پێشكەوتنی زانكۆكان لە هەموو رووەكانەوە. وەك سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانیش، دەستخۆشی لەتیمی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی دەكەین بۆ هەوڵی بەردەوام و كۆششی بێوچانیان بۆ گەیشتن بە ئەنجام لە دانوستانەكاندا و رۆڵی گرنگ و مێژوویی ئەوان لەبیرناكەین و كە نموونەی دانوستانكاری سەركەوتوو و ماندوونەناس بوون .

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا