هەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسێکی سەربازی درا

عێراق 03/04/2021

Alternate Text

هەوڵی تیرۆرکردنی جێگر بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی عێراق لە باشووری بەغداد درا ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسان، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندووە:" لە نزیک پردی دیالە لە باشوری بەغداد هەوڵی تیرۆرکردنی زەید حوشی مەکسوسی، جێگری سەرۆکی هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری عێراق درا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و زەید حوشی بە سەلامەتی رزگاری بوو".
ئەوەش راگەیەندراوە:" هێزە ئەمنییەکان توانیویانە سێ کەس لە هێرشبەرەکان دەستگیربکەن و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا