تەندروستی عێراق زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانی تۆمارکرد
لە نوێترین ئاماری کۆرۆنادا، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٠ کەس لە عێراق بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە کە پێنج هەزار و ٣٧٩ توشبووی نوێ تۆمارکراوە، لە بەرامبەریشدا پێنج هەزار و ١٧ کەس چاکبوونەتەوە نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە.
هاوکات دوای گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، تا ئێستا لە عێراق ٨٤ هەزار و ٦٦٢ کەس پێکوتەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.