شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا گەیشتە ئێران

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 03/04/2021

Alternate Text

لە دوو ناوچەی جیاوازی ئێران شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرنۆنا سەریهەڵداوە.

ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسان، حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ئێران لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند:" لە دوو ناوچەی جیاوازی وڵاتەکەدا شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا سەریهەڵداوە".

وتیشی لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێککارەکانی خۆپارێزی ئەوا دوور نییە دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت و شەپۆلە نوێیەکە ناوچەکانی دیکەش نەگرێتەوە".

رۆحانی هەر لەو کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند:" شانازی بە توانای وڵاتەکەی دەکات کە لە ١٤مانگی رابردوودا بەو پەڕی تواناوە رووبەڕووی کۆرۆنا بوونەتەوە".

جێی باسە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران لە پلەی یەکەمدا بەهۆی ئەوەی لەماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی دوو ملیۆن توشبوون بە کۆرۆنای تۆمارکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا