ماکرۆن پەیوەندی بە مستەفا کازمیەوە کرد

عێراق 03/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندی کرد بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسان، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان ماکرۆن و مستەفا کازمیدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و چۆنێتی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندیانە کرا".

هەروەها هاتووە:" لە پەیوەندیەکەدا، باس لە پرسە سیاسی و ئابوری و کلتوریەکانی نێوان فەڕەنسا و عێراقدا کرا کە بەشێوەیەک بن لە بەرژەوەندی گەلانی هەردوو وڵاتدا بن".

لە لایەکی دیکەشەوە باس لە سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرا کە لە نێوان هوردوولا هاوبەشبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا