پۆلیسی سۆران پێنج کەسی بەتاوانی دزینی چوار تۆپ وایەر
دەستگیرکردووە و دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەک بەناوی ( ئ،
ع، ک ) سکاڵای تۆمارکردووە بەوەی چوار تۆپ وایەری لێ دزراوە، لەدوای لێکۆڵینەوە
هێزەکانیان توانیوانە پێنج کەس لەسەر ئەو کەیسە دەستگیربکەن".
باسلەوەشکراوە:" تاوانبارەکان دانیان ناوە
بەتاوانەکەیاندا و وتویانە چەندین تاوانی هاوشێوەیان لە سۆران ئەنجامداوە، لە
ئێستاشدا بەپێی ماددەی ٤٤٦ی یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون".