پارێزگاری بەغداد داوا لە حکومەت دەکات مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێندرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی نیسان، پێگەی " سومرية نيوز " ئاماژەی بەوەکردووە:" محەمەد
جابر عەتا، پارێزگاری بەغداد داوای لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە
مامۆستایانی وانەبێژ لەسەر وەزارەتی پەروەردە دابمەزرێنن".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" لە ئێستادا پارێزگای بەغداد بۆشاییەکی زۆری
هەیە لەرووی ژمارەی مامۆستاوە پێویستی بە مامۆستای دیکە هەیە".