هەوڵی کودەتا لە تورکیا دراوە؟

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 05/04/2021

Alternate Text

لە تورکیا ١٠ فەرماندەی خانەنشینی هێزەدەریاییەکان لە دەوای دەربڕینینیا ناڕەزایەتی دەستگیرکران.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی نیسان، میدیاکانی تورکیا رایگەیاندووە:' هێزەکانی پۆلیس ١٠ فەرماندەی خانەنشینی هێزی دەریای پێشویان بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بڕیارێکی حکومەت و گومانی ئەنجامدانی کودەتا دەستگیرکردووە".
هاوکات، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد:" دەربڕینی نارەزایەتی ئەو فەرماندانە ناچێتە چورچێوەی ئازادی رادەربڕینەوە و پێویستە رێککاری یاساییان لەدژ بگیرێتەبەر".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو ١٠ فەرماندەی هێزی دەریایی خانەنشین بەیاننامەیەکیان لەبارەی بڕیارێکی حکومەت بۆ بنیادنانی رێڕەوێکی ئاوی هاوشێوەی نۆکەندی سوێس و پەنەما دەرکردوو ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا