سەرۆک کۆمار یاسای بودجەی ٢٠٢١ی پەسەند کرد

عێراق 08/04/2021

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی ٢٠٢١ی پەسەندکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی نیسان، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق واژووی لەسەر یاسای بودجەی ٢٠٢١ واژووکرد".

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە:" سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر پەسەندکردنی یاساکە بە ئامانجی زامنکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی گەلی عێراق، هەروەها پەسەندکردنی بودجە بێتە هۆی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و خەرجییەکان، بەشێوەیەکیش بێت دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەستەبەربکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا