ئەمریکا لەسەر هێرشەکەی وێستگەی نەتەنز هاتە دەنگ

جیهان 13/04/2021

Alternate Text

وتەبێژی کۆشكی سپی لە راگەیندراوێکدا رەتی کردەوە وڵاتەکەی پەیوەندی بە هێرشەکەی سەر وێستگەی نەتەنزەوە هەبێت
شەوی رابردوو جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند:" هەواڵمان پێگەیشتووە سەبارەت بە هێرشێک بۆسەر وێستگەی نەتەنز لە وڵاتی ئێران و بە هیچ شێوەیەک ئەمریکا پەیوەندی بەو رووداوەوە نییە".
جەختیلەوەشکردەوە:" ئەمریکا سەرنجی لەسەر کۆبوونەوەی وڵاتانە لە ڤییەنا لەسەر پرسی وزەی ناوەکی و چاوەڕوانی کۆبوونەوەی دواترە کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە ١٤ی  نیسان بەڕێوەبچیت".
لە رۆژی ١١ی نیساندا هێرشکرایە سەر وێستگەی نەتەنز لە وڵاتی ئێران کە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ناوەکی دامەزراوە و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە، دوابەدوای هێرشەکە ئێران وڵاتی ئیسرائیلی  تۆمەتبار کرد و رایگەیاند تۆڵەی هێرشەکە دەکەنەوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا