لە بەڕیتانیا گەورەترین کەروێشکی جیهان دزرا

هەمەرەنگ 13/04/2021

Alternate Text

داریوس ئەو کەروێشکەیە کە لە ساڵی ٢٠١٠دا وەک گەورەترین کەروێشکی جیهان ناوی تۆمارکرا، بەڵام لە خاوەنەکەی دزرا.

ماڵپەڕە هەواڵییەکانی بەڕیتانیا بە هەواڵی دزینی ئەو کەروێشکە تەنیون، کەروێشکەکە لە شاری ستۆڵتۆنی ناوچەی رێستەرشایەر لەلایەن چەند کەسێکەوە دزراوە و خاوەنەکەی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بە هانایاوە بچن لە دۆزینەوەی کەروێشکەکەی.

داریوس کێشی ٢٢ کیلۆگرام زیاتر و درێژیەکەی یەک مەتر و ٣٤ سانتیمەترە، لە ساڵی ٢٠١٠ وەک گەورەترین کەروێشکی جیهان لە کتێبی گینیسی تۆمارکردنی ژمارە پێوانییەکان ناوی تۆمارکرا.

شایەنی باسە خاوەنەکەی داریوس کە ژنێکە، بڕی هەزار پاوەندی بەڕیتانی وەک پاداشت دیارکردووە بۆ ئەو کەسەی سۆراخی کەروێشکەکەی پێ دەڵێت یاخوود پێی شاد دەکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا