پەرلەمانتارێک: خراپی دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم کاریگەری لەسەر ئاستی پەرلەمان هەبووە

کوردستان 13/04/2021

Alternate Text

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ناسەقامگیری دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی، کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی پەرلەمان هەبووە.

عوسمان سێدەرەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند:" خراپی دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر ئاستی پەرلەمان هەبووە، ئەگەر حزب و لایەنە سیاسییەکانی نێو حکومەتی هەرێم خاوەن یەک سیاسەت و یەک ئاڕاستە نەبن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێو حکومەت و پەرلەمان نەدەن، پەرلەمانیش ناتوانێت وەک پێویست رۆڵی خۆی بگێڕێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا