بایدن ئیماڕات پڕچەک دەکات

جیهان 14/04/2021

Alternate Text

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی بایدن لە پلانیدایە کۆمەڵە چەکێکی قورس بە وڵاتی ئیمارات بفرۆشێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسان ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند:" ئیدارەی بایدن بە کۆنگرێسی ئەمریکای راگەیاندووە کە بەرنامەیان هەیە بۆ فرۆشتنی چەک بە وڵاتی ئیماڕات".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو، ئیدارەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە ئەوکات لە ژێر سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپدا بوو، پلانی پڕ چەککردنی وڵاتی ئیماڕاتی پەسەندکردووە".
بەرپرسێکی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە:" ئیدارەی بایدن لە پلانیدایە کۆمەڵە چەکێکی قورس لە پاش پێداچوونەوەی ورد بۆ چۆنییەتی بەکارهێنانیان بە ئیماڕات بفرۆشێت".
ووتیشی:" چەکەکان بە بەهای ٢٣ ملیار و ٣٧٠ ملیۆن دۆلارە، لە نێو چەکەکاندا فڕۆکەی  جەنگی لە جۆری ( ئێف-٣٥،١٨)ی تێدایە، لەگەڵ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری(ئێم کیو ٩ بی)".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا