سوپای ئەمریکا لە وڵاتێک دەکشێتەوە

جیهان 14/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

جۆ بایدن رایگەیاند، تاوەکو رۆژی ١١ی سێپتەمبەر سوپای ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان بە تەواوی لە ئەفغانستان دەکشێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی نیسان، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا رایگەیاند:" لە ئێستادا هۆکاری مانەوەمان لە ئەفغانستان روون نییە و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان دەست بە کشانەوەی هێزەکانمان دەکەین لەو وڵاتە و تاوەکو ١١ی سێپتەمبەر تەواوی هێزەکانمان لەو ئەفغانستان دەکشێنینەوە، بەڵام بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی ئەو وڵاتە".

ناوبراو راشیگەیاند:" پێویستە گروپی تاڵیبان ئەوە بزانن ئەگەر لەکاتی کشانەوەمان هێرش بکەنە سەرمان، بەهەموو هێزێکەوە وەڵامیان دەدەینەوە، پاش کشانەوەشمان کار بۆ رێگریکردن لەسەرهەڵدانەوی تیرۆر دەکەین ".

بایدن ئاماژەی بەوەشکرد:" لەسەرەتای دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان تاوەکو ئێستا دوو هەزار و ٣٠٠ سەربازی ئەمریکی کوژراون و ئەو پرۆسەیەش زیانی چەندین ملیار دۆلاری بە ئەمریکا گەیاند ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا