سودەکانی شکاندنی رۆژوو بە خورما

تەندروستی 16/04/2021

Alternate Text

خورما یەکێکە لە خۆراکە بە سوودەکان و گرنگە مرۆڤ رۆژانە بیخوات، سەرباری ئەوەش توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان سەلماندووە مرۆڤ کاتێک گەدەی خاڵییە سودێکی زیاتر لە خورما دەبینێ، موسڵمانانیش وەک نەریتێک زۆرینەی کات بە خورما رۆژژوەکەیان دەشکێنن.
١- بە وتەی زانایان خواردنی خورما بە گەدەی خاڵی ئەم سودانەی هەیە:
٢- جەستە رزگار دەکات لە ژەهراوی بوون.
٣- پێست لە چرچبوونی پێش وەختە دەپارێزێت.
٤- سەرنج بەهێز دەکات.
٥- دەروون ئارام دەکاتەوە.
٦- وزەیەکی زۆر دەبەخشێت بە لەش.
٧- یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.
٨- دڵ و خوێنبەرەکان بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
٩- ددان و ئێسک بەهێز دەکات.
١٠- رێگری دەکات لە تووشبوون بە قەبزی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا