ئەردۆغان هۆشداری دەدات

جیهان 17/04/2021

Alternate Text

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەزە هۆشداری دەدات رایگەیاند، ئەم هێرشانە بەربەست دەخەنە بەردەم گفتوگۆ دوو قۆڵییەکانیان.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیک، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاندووە:" بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە، لەوانەیە زیانی بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بگەیەنێت".
جەختیلەوەشکردەوە:" هەتا ئیسرائیل سوربێت لە بەردەوامیدان بە هێرشکردن، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان ناتوانن بگەنە ئەو ئەنجامەی هیوای بۆ دەخوازرێت و ئەم هێرشە بەردەوامانە بەربەست دەخەنە بەردەم گفتوگۆکانمان".
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی هەینی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بە مووشەک لە یەکێک لە شارۆچکەکانی سەر بە کەرتی غەزە ئامانجێکی سەربازیان پێکاوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا