لە ناوچەیەکی هەرێم تەقینەوەیەک روویدا

وەرزش 18/04/2021

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی برادۆست تەقینەوەیەک بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا روویداو و لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسان، ئیسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان رایگەیاندووە:"بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڕێک TNTبە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا بە سەختی برینداربووە".

ئاشکراشیکردووە:" هاوڵاتییەکە دانیشتووی گوندی سۆریایی سەر بە ناحیەی بجیلە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای  بەهارە رووی لە شوێنێک کردوو بە ناوی کوچی هاجەری لە برادۆست".

لە ئێستادا هاوڵاتییەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر کراوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا