ئیسپانیا ریکۆردێکی ئیتاڵیای راگرت

وەرزش 07/10/2021

Alternate Text

شەوی رابردوو لە میانەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی نەیشنلیگ هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بباتەوە.
شەوی رابردوو لە میانەی یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی جامی نەیشینلیگ هەریەکە لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئیسپانیا رووبەڕووی یەک بوونەوە و یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتاییهات.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێش ئەنجامدانی ئەم یارییە ٣٧ یاری لەسەر یەکی ئەنجامجدابوو بەبێ ئەوەی تووشی هیچ شکستێک ببێت

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جگە لە بردنەوەی یارییەکە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامەکە، توانی ریکۆردێکی مێژووی ئیتاڵیاش رابگرێت ئەویش ئەوەبوو کە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێش ئەنجامدانی ئەم یارییە ٣٧ یاری لەسەر یەکی ئەنجامجدابوو بەبێ ئەوەی تووشی هیچ شکستێک ببێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا