بەڤیدیۆ.. یاری نێوان ئەلبانیا و پۆڵەندا پشێوی تێکەوت

وەرزش 13/10/2021

Alternate Text

بەهۆی هەڵدانی دەبەی ئاو لەلایەن هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەلبانیا بۆ یاریزانانی پۆڵەندا، بۆ ماوەی ١٩ خولەک یارییەکە راگیرا.

لە میانەی یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە جامی جیهانی ٢٠٢٢، ئێوارەی دوێنێ هەردوو هەڵبژاردەی ئەلبانیا و پۆڵەندا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و پاش تۆمارکردنی گۆڵێک لەلایەن یاریزانێکی پۆڵەنداوە هاندەرانی ئەلبانیا لە رێگەی دەبەی ئاو هێرشیانکردەسەر یاریزانانی پۆڵەندا و بەهۆیەوە ناوبژیوانی یارییەکە ناچاربوو لە خولەکی ٧٧ بۆ ماوی ١٩ خولەک یارییەکە رابگرێت.

سەرباری ئەوەی جارێکی دیکە یارییەکە دەستپێکردەوە، بەڵام هاندەرانی ئەلبانیا بەردەوام بوون لەسەر هەڵدانی دەبەی ئاو بۆ یاریزانانی پۆڵەندا، دواتریش یارییەکە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لەبەرژەوەندی پۆڵەندا کۆتاییهات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا