دەسەڵاتی دادوەری ئەرجەنتین رایگەیاندووە، ئەندامانی ستافی پزیشکی دیێگۆ
مارادۆنا دادگایی دەکرێن.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" دەسەڵاتی دادوەری ئەرجەنتین رایانگەیاندووە،
ئەندامانی ستافی پزیشکی دیێگۆ مارادۆنا دادگایی دەکرێن بە تۆمەتی کەمتەرخەمیکردن
لە مامەڵەکردن لەگەڵ تەندروستی ئەستێرە گەورەکەی ئەرجەنتین".
ئەو کەسانەی دادگایی دەکرێن پزیشکی خێزانیی مارادۆنان و لەناویشیاندا دوو پەرستار بوونی هەیە
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەسانەی دادگایی دەکرێن پزیشکی خێزانیی
مارادۆنان و لەناویشیاندا دوو پەرستار بوونی هەیە، تاوەکو ئێستاش هیچ وادەیەک بۆ
دادگاییکردنەکەیان دیارینەکراوە".
دیێگۆ مارادۆنا بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ
دادەنرێت و ساڵی ٢٠٢٠ دوای ئەوەی نەشتەرگەری مێشکی بۆ ئەنجامدرا بە مەبەستی لابردنی
خوێن مەینێک، گیانیلەدەستدا.