بەهۆی هێرشکردنە سەریان لەلایەن هاندەرانەوە لە یانەی فرانسۆ هەریری لە شاری
هەولێر، یانەی دهۆک سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی راگرت.
عەبدوڵا جەلالەدەین، سەرۆکی یانەی وەرزشی دهۆک بە ماڵپەڕی "شفق"ی
راگەیاندووە:" لە زۆربەی ئەو یارییانەی لە یاریگەی فرانسۆ هەریری ئەنجامی دەدەین
لەلایەن هاندەرانەوە هێرشمان دەکرێتەسەر، بۆیە بڕیارمانداوە سەرجەم چالاکییەکان لە
خولی تۆپی پێی کوردستان رابگرین ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" چەند جارێک داوامان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
کردووە یارییەکانمان لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر ئەنجام نەدرێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە یاری دوێنێی نێوان هەردوو یانەی دهۆک و پێشمەرگەی
هەولێر کە لەیاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەچوو، گرژی و ئاڵۆزی روویدا.