بابەتە سەرەکیەکە: کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما
هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەنیوەرۆدا کاریگەری شەپۆڵێکی
باران بارین لەسەر ناوچەکە دەست پێدەکات سەرتا لەسنوری پارێزگای دهۆک و بەشێک لەناوچە
شاخاوییەکان .
زیاتر: کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ ئەمرۆ بەلاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم
ناوچە جیاجیاکان بەنمە بارانی پچڕپچڕ و بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە سنورییەکان.
هاوکات: لەدەرنگانی شەودا شەپۆڵی
باران بارین زیاد دەکات، پلەکانی گەرما کەمێک
بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژە بەوەشکراوە: سبەی پێنجشەممە کەش باراناوی دەبێت، لەئەنجامی زیاد
بوونی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریا سپی ناوەراست و هاتنی بارستە هەوایەکی سارد.
ئەمەش هەیە: شەپۆڵێکی بەفربارین سەرجەم ناوچە سنورییەکان و ئەو ناوچە
شاخاوییانە دەگرێتەوە کە بەرزیان لە 1400
مەتر زیاترە.
باس لەوەشکراوە: کاریگەری ئەم شەپۆلە لە رۆژی هەینی لاواز دەبێت بەڵام پلەکانی
گەرما هەر بەنزمی دەمێنێتەوە بەتایبەت نزمترین پلەکانی گەرما لەهەندێک ناوچە بۆ ژێر
سفر پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە سەنتەری شارەکان لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.