بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە
رەتکردنەوەی سێ یاسا لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە رایگەیاند، بڕیارەکە بۆ رەتکردنەوەی
یاساکە نییە، بەڵکو بۆ یەکگلایکردنەوەی ئەو داوایانەیە کە تۆمارکراون.
لێدوانی فەرمی: سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی
یەکێتی رایگەیاند، لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارە شیعەکانەوە لەدادگای فیدراڵی سکاڵا
لەسەر چەند بڕگەیەکی یاسای لێبوردنی گشتی تۆمارکرا، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە یاساکە
رەتکرابێتەوە، بەڵکو تا یەکلابوونەوەی سکاڵاکان جێبەجێکردنی یاساکە راگیراوە.
ئەوەشی وت: بەپێی سکاڵاکان کێشەکە لەوەدایە کە هەر سێ یاساکە پێکەوە دەنگیان
لەسەر دراوە کە ئەوان دەیانویست یەک یەک دەنگی لەسەر بدرێت.
وتیشی: ئەگەر دادگای فیدراڵی هەر بڕگەیەک لەسێ یاساکە رەتبکاتەوە، پێویستە
لەپەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو بڕگەیە بدرێتەوە و لایەنەکان رێککەوتنی لەسەر بکەنەوە،
چونکە فراکسیۆنەکان ئامادە نین جارێکی دیکە دەنگ لەسەر ئەو یاسایە بدەنەوە.