سوفیان ئمڕابت: خەونی منداڵیم بەدیهات و بوومە یاریزانی مانچێستەر یونایتد

وەرزش 02/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چەند خولەکێک پێش تەواوبوونی وەرزی گواستنەوەی یاریزانان، یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی واژووکردنی گرێبەستێکی لەگەڵ سوفیان ئمڕابتی مە‌غریبی راگەیاند.

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، گرێبەستێکی یەک ساڵی لەگەڵ سوفیان ئمڕابتی یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب واژووکردووە، کە پێشتر یاریزانی یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی بوو.

هاوکات، سوفیان ئمڕابت وتی:" شەرەفمەندم بەوەی دەبمە یاریزانی مانچێستەر یونایتد، ئەوا خەونێکی منداڵیم بوو بەدیهات ".

پێشتر، توڕی هەواڵی "سکای سپۆرتس" بڵاویکردبووەوە، ئمڕابت بەرامبەر بە 10 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا