ددان یەکێکە لە پێکهاتە گرنگ و سەرەکییەکانی
لەش، سەرباری ئەوەی بەردەوام جەخت لەسەر شۆردن و پاکڕاگرتنی دەکرێتەوە، بەڵام جۆری
خواردنەکانیش کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر تەندروستی ددان هەیە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی "TIMES OF INDIA" ئەم 10 خواردن و
خواردنەوەیە گرنگییەکی زۆریان بۆ تەندروستی ددان و بەهێزکردنی هەیە:
- ماستەمنییەکان
ماستەمەنییەکانی وەک شیر و پەنیر گرنگن بۆ تەندروستی ددان، لەبەر ئەوەی
دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم و فوسفۆر، کە هاوکار دەبێت بۆ بەهێزبوونی مینای ددان.
-گێزەر
گێزەر ڤیتامین A لەخۆدەگرێت و هاوکار دەبێت بۆ بەهێزبوونی ددان
-ئاو
خواردنەوەی ئاو رێگری دەکات لە وشکبوونی ددان و هاوکار دەبێت لە
بەرهەمهێنانی لیکی ناودەم
-چای سەوز
چات سەوز هەندێک پێکهاتەی تێدایە کە رێگری دەکەن لە گەشەکردنی بەکتریای
ناودەم و بۆنی دەم کەمدەکاتەوە
-سپێناخ
سپێناخ دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و ڤیتامینەکان و کانزاکان، کە تەندروستی
پوک و ددانەکان باشتر دەکات
-کێوی
کێوی کە میوەیەکی ترشە بڕێکی زۆری ڤیتامین C تێدایە، کە گرنگە بۆ تەندروستی پوک و کەمکردنەوەی بۆنی دەم
-بادەم
بادەم سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی کالیسیۆم، کە هاوکار دەبێت بۆ
بەهێزبوونی مینای ددان
-پیاز
سەرباری بۆنە ناخۆشەکە، بەڵام پیاز کۆمەڵێک ماددەی تێدایە کە بەکتریای زیان
بەخش لە دەم ناهێڵێت
-شلیک
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ترشی مالیک کە هاوکار دەبێت
بۆ سپیکردنەوەی ددان بە شێوەی سروشتی
-سێو
سێو کاریگەری باشی دەبێت لەسەر پاککردنەوەی ددان