"ئەمشەو 35 هەزار فەر|

گورزێکی دیکە بەر یانەی ریاڵ مەدرید کەوت

وەرزش 16/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

ئێدوارد کاماڤینگا لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بووە و گەڕاوەتەوە بۆ شاری مەدرید.
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە:" ئێدوارد کاماڤینگای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بووە و دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید بۆ ئەوەی بەدواداچوونی زیاتر بۆ پێکانەکەی بکات".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ناوبراو لە بەستەرەی ئەژنۆی راستیدا تووشی پێکان بووە و بەوهۆیەشەوە بەلایەنی کەمەوە، بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە".
شایەنی باسە، پێشتر هەریەکە لە تیبۆ کۆرتوا و ئیدێر میلیتاو بەهۆی تووشبوونیان بە پێکانی سەختەوە لە یاریکردن دوورکەوتنەوە و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی وەرز نەگەڕێنەوە بۆ یاریگاکان، هەروەها لە ماوەکانی رابردووشدا چوامینی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکە تووشی پێکان بووبوو.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"ئەمشەو 35 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن"

کوردستان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 10 کاتژمێر پێش ئێستا

واڵکەر پەیوەندیکرد بە میلانەوە

وەرزش 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا