بابەتە
سەرەکیەکە: بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، موچەی مانگی یەک زۆر
دوادەکەوێت.
لێدوانی فەرمی:
فازڵ نەبی، بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، موچەی مانگی یەک دەدرێت،
بەڵام بەپێی بڵاوکراوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم بێت، زۆر دوادەکەوێت.
ئەوەشی وت: پێویستە
بە زمانی نەرم گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولادا بەڕێوەبچن بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکان
و گرفتی تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.
ئاماژەی
بەوەشکرد: پێویستە وەفدێکی شارەزای هەرێم سەردانی بەغدا بکات و بەڵگەکانی خۆی پێشکەشبکات،
بۆ ئەوەی بە برایانە گرفتەکان چارسەربکرێن.