سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابوری جیهانی، لەتیف جەمال رەشید لە کۆنگرەی داڤۆس لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەن بۆ کارکردن بۆ نزیککردنەوەی بیروبۆچونەکانی روسیا و ئۆکرانیا.

دەقی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆمار:

لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی بەڕێز سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی چوارشەممە 22 ی کانوونی دووەمی 2025 لە کۆنگرەی داڤۆس لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەسەر گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێکران و تێیدا سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی عێراق کردەوە کە داوای ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و پێویستی چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان بە ڕێگای ئاشتیانە دەکات و ئاماژەی بە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و ڕوونیکردەوە کە لە ململانێ چەکدارییەکاندا هیچ براوەیەک نیە .
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق لەلایەنەکانی ململانێکە وەک یەک دوورە و جەختی له ئامادەیی عێراق کردەوه بۆ کارکردن بۆ نزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکانی هەردوولا.
لە بەرامبەردا سەرۆکی ئۆکرانیا سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ هەڵوێستی بێلایەنی عێراق سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا و ڕوسیا و جەختی لەسەر خواستی ئۆکرانیا کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی پێویستی عێراق لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا بەتایبەتی گەنم و دانەوێڵەی جۆ.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"ئەمشەو 35 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن"

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

واڵکەر پەیوەندیکرد بە میلانەوە

وەرزش 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا