بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی جوڵانەوەکەی لەبارەی
بەشداریکردن لە حکومەت ئاشکرا کرد.
لێدوانی فەرمی: شاسوار عەبدولواحید
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: لەم دۆخەی ئێستادا ئەگەر دەسەڵاتمان پێنەدرێت بەشدارى حکومەتى
هەرێمى کوردستان ناکەین و وەک ئۆپزسیۆن دەمێنینەوە.
ئەمەشی وت: تەنها بۆ وەرگرتنى چەند پۆستێک ناچینە ناو
حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەمانەوێت حکومەتى داهاتوو کێشەکان چارەسەر بکات
بەتایبەتى کێشەى مووچە لەگەڵ بەغدا.
زیاتر: ئەگەر تا رۆژی چوار شەممە دەستەی
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان هەڵنەبژیردرێت، محەمەد سلێمان (سەرۆكی تەمەن لە
فراكسیۆنی نەوەی نوێ) دەست لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكێشێتەوە.
چی تر: ئامادەین لەگەڵ یەکێتی و هێزەکانی
دەرەوەی پارتی 50+1 پێکبهێنین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێک لە دەرەوەی پارتی.
وتیشی: پارتی پێی راگەیاندوین ئێمە پۆستی سەرۆکی
هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتمان دەوێت، لەبەرامبەردا شەش وەزارەت و 30 مدیر عام و 20 وەکیل وەزیر بدەن بە نەوەی
نوێ، بەڵام ئەمە لەگەڵ پڕۆژەکەی ئێمەدا ناگونجێت و وەک ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە.