بابەتە سەرەکییەکە: ئەمشەو
35 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان خانەنشین دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
ئەمشەو سەرجەم کارگێڕی و دامودەزگا و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەر
کارەکانیان بانگکراونەتەوە بە مەبەستی ئامادەکردنی لیستی ئەو فەرمانبەرانەی کە
خانەنشین دەبن و دەبێت پێش کۆتایی هاتنی دەوامی سبەی پێنجشەممە کارەکان
تەواوبکرێت.
چی تر: بڕیارەکە ئەو
فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لەنێوان
62 بۆ 64 ساڵیدایە و لەدایکبوی مانگی کانونی دوەمی 1965 بێت، ئەمشەو لیستی ئەو
فەرمانبەرانە تەواو دەکرێت و نابێت ناویان لە لیستی موچەی مانگی یەکدا هەبێت کە
ژمارەیان نزیکەئی 65 هەزار کەسە.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ
خانەنشینبونیاندا فەرمانبەرانی ئاماژەپێکراو پاداشتی خانەنشینی ئیکرامیە کە دەکاتە
12 موچە وەردەگرن لەگەڵ موچەی مۆڵەتی کۆکراوەی فەرمانگەکەی خۆی، واتا کۆی 18 موچە
وەردەگرێت.
زیاتر: ژمارەیەکی زۆر لە
بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگە مەدەنییەکان و فەرماندە و بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆ و
پێشمەرگە ئەمشەو سەرنجیان لەسەر سێ بابەت دەبێت ئەوانیش بەرواری دامەزراندن و
خزمەت، بڕوانامە و باری خێزانییە.
ئەم بابەتە لە واڵی رۆژنامەنوس
محەمەد رەئوفەوە وەرگیراوە